|
فەیسبوک ... دیاری نه‌کراو
500 ملیون که‌س له دانیشتوانی دنیا فه‌یسبوک به کار ئه‌بن، منیش یه‌کێک له ئه‌وانم فرۆکەوان ... دیاری نه‌کراو
"ساڵی" که پێکه‌وه له یه‌ک شوین کاری تاکسی ئه‌که‌ین و بۆ ساڵێک ئه‌روات هاوکارین ئه‌مرۆ به خۆی وکه‌یکێکی خواردن هاته شوێنی کار و هه‌موومانی به خواردنی که‌یک میوان کرد. ساڵی له زستانه‌وه خه‌ریکی خوێندن بوو، بێجگه له رۆژانی پشودان که کاری تاکسی لێخورینی ئه‌کرد رۆژه‌کانیتری حه‌وتووی بۆ خویندن ته‌رخان کردبوو. به‌ڵام ئه‌و هیچ کات به ئێمه‌ی نه‌وت که چی ئه‌خوێنێت و به ته‌مایه ببێت به چی. ئه‌وانه‌ی کاری تاکسی ئه‌که‌ن و دوای لێی ماندوو ئه‌بن زیاتر روو له جۆره کارێک ئه‌که‌ن که له پیشه‌دا نزدیکی کاری تاکسی بێت. کاتیکیش ساڵی سه‌ره‌تای زستان وتی به ته‌مام دریژه به خویندن بده‌م هه‌ر وام زانی خه‌ریکی وه‌ده‌ست هێنانی ئیجازه‌ی لێخورینی سه‌یاره‌ی بارکێشان و پاس.... به‌ڵام ئیستا "ساڵی" هه‌موومانی شۆکه کرد، ساڵی ئه‌و ماوه خه‌ریکی فێر بونی فرۆکه لێخورین بووه، ئه‌مرۆش له تاقی کردنه‌وه ده‌ر چوبوو. ئیستا من هاوکار و هاولآتیکم هه‌یه که فرۆکه‌وانه، ساڵی کوردی زاخۆیه! مێشکی پیاوانە ... دیاری نه‌کراو
دیسان کاری تاکسی! ئه‌م جاره ئه‌بێت کابراێک بگێنمه شاری ئوپسالای سوید، منداڵێکی ته‌مه‌ن دوو/سێ مانگانه‌ی له گه‌ڵدایه بۆ به‌شی تایبه‌تی منداڵانی نه‌خۆشخانه‌ی ئوپسالا ئه‌رۆن. ریگاکه‌مان سێ ساعات درێژه. کابرا عه‌ره‌بی ئێراقه, باس ئه‌کات که له ئێراق چوار ساڵ هاوکاری سه‌ربازه ئامریکایه‌کان بووه، تروریسته‌کان ئه‌مه‌یان زانیوه، بۆیه برایکیان کوشتووه، ئه‌میش هه‌ڵ هاتووه. پاش چوار مانگ له سوید ئه‌قامه‌ی وه‌ر گردوه. سویدی پێ باش نیه، به‌ڵکو حه‌زی ئه‌کرد برواته ئوسرالیا، بریتانیا یان کانادا، هێندێک وشه‌ی کوردی ئه‌زانێت، ئه‌ڵێت کرونی سوید نه باشه پاوه‌ن باشه، دولار و پاوه‌ن به قوه‌ته به‌ڵام کرونی سوید نه باشه، ته نانه‌ت کرونی نروژی له هی سوید باشتره. ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر جنسیه‌ی سویدی وه‌ر گرد یه‌کراست ئه‌روات بۆ له‌نده‌ن له ئه‌وه‌ێ ئیش زۆره، پاوه‌ن باشه. پاره‌ی سوید باش نیه. منداڵه‌که بێ تاقه‌تی ئه‌کات، به پیاوه‌که ئه‌ڵێم باش وایه که ته‌ڕ و وشکی منداڵه‌که‌ت بگۆری. ئه‌ڵێت پێویست ناکات، دایکی له ماڵ گۆریویه، کاتیکیش گه‌یشتینه نه‌خۆشخانه ژنه‌کانی ئه‌وێ( که ئه‌م به مادام ناویان ئه‌بات) بۆی ئه‌گۆرن. ئه‌گه‌ر چی ئه‌زانم ئه‌ویش ئه‌زانێت به‌ڵام بۆی باس ئه‌که‌م که منداڵ له ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌بێت زوو زوو ته‌ڕ و وشکی بکر‌ێت، ئیستاش به‌شێکی ئه‌و هاوار وگریانه‌ی هه‌ر هی ئه‌و نه‌گۆرینه‌یه، به‌ڵام چوون ئه‌و خۆی به" پیاو" ئه‌زانێت قسه‌که‌ی منی له لا گرنگ نیه، دیسان ئه‌ڵێت که گه‌یشتینه نه‌خۆشخانه مادامه‌کانی ئه‌وێ بۆی ئه‌گۆرن. پیاوه‌که! بۆ بێ ده‌نگ کردنی منداڵه‌که چه‌ند جار به موبیله‌که‌ی ته‌له‌فونی کرد بۆ خێزانه‌که‌ی که وادیار بوو له ماڵ مابوه‌وه بۆ ئاگاداری له منداڵه‌کانی تریان، ده‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌ی له 10 میتری ئه‌بیسرا، سه‌ره رای ئه‌مه‌ش نابویه په‌نا گوێچکه‌ی کۆرپه‌که‌وه، تێم گه‌یاند که یان ده‌نگی ته‌له‌فونه‌که‌ی که‌م کاته‌وه یان ئه‌وه‌نده نزدیکی گوێچکه‌ی رانگرێت. دایکه که‌ش به ده‌نگێکی دڵسۆزانه‌ی دایکانه هه‌ر حه‌بیبی حه‌بیبی بۆ منداڵه‌که‌ی ئه‌وت، کۆرپه‌که هه‌موو جارێک به بیستنی ده‌نگی دایکی بێ ده‌نگ ئه‌بوو به‌ڵام پاش ماوه‌یک که دایکی نه ئه‌بینی دیسان زریکه‌ی هه‌ڵ ئه‌ستا. پاش نزدیک سێ ساعات ریگا گه‌یشتینه نه‌خۆشخانه،ژنه پرستاریکی روخۆشی سویدی هات به ده‌میانه‌وه، منداڵه‌که‌ی له گه‌ڵ خۆی برد تاکوو ته‌ڕ وشکه‌که‌ی بگۆرێت. به رێگاوه بۆ لای تاکسیکه گوێم لێ بوو که پێاوه‌که له نێو هاڵی نه‌خۆشخانه که‌دا به زمانی ئنگلیسی منداڵه‌که‌ی ئاوا به ژنه رۆخۆشه‌که ناساند، هیز مای لۆرد... تورە ... دیاری نه‌کراو
ره‌ق و قینێکی زۆر له مندا په‌نگی خواردوته‌وه! به جۆرێک که ته‌نانه‌ت خۆیشم لیی ئه‌ترسم. ئاخر خۆ من وا نه‌بووم. ئه‌و پرینسیپانه‌ی من بروام پێ بوو دور بوو له دوژمنایه‌تی و ره‌ق کینه. به‌ڵام ئه‌وان، کرده‌وکانی هه‌ر هه‌موویان، منیان والێ کرد که ئه‌وان وه‌ک دوژمن چاو لێ بکه‌م. نه‌ته‌وه‌ی زاڵ عه‌ره‌ب،تورک، فارس ئه‌مانه وه‌ک مرۆڤی ده‌رجه 5 وشه شیش چاو لێ ئیمه‌ی کورد ناکه‌ن، فه‌رزادی گه‌مانگه‌ر له دواین پێوه‌ندی ته‌له‌فونی خوی‌دا باس له ئه‌وه ئه‌کات که ته‌نانه‌ت له زیندانیش‌دا دوژمن(نه‌ته‌وه‌ی زاڵ) به چاوی جیاواز سه‌یری زیندانیه سیاسیه کورده‌کان و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی زاڵن(فارس) ئه‌که‌ن. ئه‌مه له کاتێکدایه که هه‌ردولایان به یه‌ک جۆر تاوان گیراون وحوکوم دراون. که چی حیزبه و رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان و هێدێک روناکبیری کورد هه‌ر ده‌م له ئێرانی بوون، ته‌نانه‌ت شانازی به ئیرانی بونیش ئه‌که‌ن.
مامۆستای ئیعدام کراو فەرزاد گەمانگەر و شاگردەکانی ... دیاری نه‌کراو
کاری تاکسی ... دیاری نه‌کراو
له ئه‌م شاره‌ی منی تێدا ئه‌ژیم، کارخانه‌یکی هه‌یه که جار و بار هێندێک شتومه‌کی پێویستی خۆی له ریگای تاکسیه‌وه ئه‌نێرێت بۆ ئه‌م لاو ئه‌ولا. چه‌ند رۆژ پێش له کارخانه‌وه ته‌له‌فونیان کرد که دیسان شتومه‌کیان هه‌یه و ئه‌مجاره‌یان بۆ ولاتی ئیتالیا. ئه‌م جۆره سه‌فه‌رانه زیاتر کۆنه شوفیره‌کان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن که ئیستا زیاتریان خانه نشینن کراون وله ماڵن، به‌ڵام ئه‌م ماوه به بۆنه‌ی هاتنی چیژنه ئاینیه‌کانی مه‌سیحیه‌کان که‌سیان نیتوانی ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ن، مایه‌وه من و هاوکاریکم، هه‌ردوکمان نه‌مان ئه‌توانی پێکه‌وه ئه‌م سه‌فه‌ره بکه‌ین چون نه‌ئه‌کرا هاوکات دوو شوفیر لێره نه‌مینن، له لایکیتر من که‌سی بێکارم شک نه‌برد له نێو ناسراو دۆستانی خۆم که له ته‌ک خۆما بیبه‌م چون ئه‌م سه‌فه‌ره به هۆی دوری ریگاکه‌یه‌وه دو لێخوری پێویسته. هاوکاره‌که‌م توانی هاورێکی خۆی رازی بکات که له ته‌کیا ئه‌م سه‌فه‌ره ئه‌نجام بدات، ئه‌وه ئیستا پاش چه‌ند رۆژ و شه‌و گه‌راونه‌ته‌وه. له پێشدا پولیسی وڵاتی ئالامان و پاشانیش پولیسی وڵاتی ئوتریش رای گردون و به هۆی قورس بونی باره‌که‌یان 21هه‌زار کرونی سویدی جه‌ریمه کراون. دوایش کاری دادگا و قازیشی ماوه دیاره له ئه‌وه زیاتر هه‌م هاوکاره‌که‌ی من و هه‌م خاوه‌کاره‌که‌م ئه‌بێت جریمه بده‌ن. باش بوو من نه‌رۆیشتم بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره کەبانخانە ... دیاری نه‌کراو
له ته‌ک ساتۆ و منداڵه‌کان چوین بۆ که‌بابخانه کوردیه‌که‌ی جاران، ده‌رکه‌وت که ره‌ستورانه‌که خاوه‌نی جارانی نه‌ماوه و ئیستا هاولاتیکی تری کورد ره‌ستورانه‌که به‌رێوه ئه‌بات که ئه‌ویش ناوی شوێنه‌که‌ی گۆریوه له که‌بابخانه‌ی کوردی جاران کردویه‌تی به ره‌ستورانی ئێراقیه‌کان، ئێمه‌ش نه‌ماینه‌وه! عه‌دنان که‌ریم ... دیاری نه‌کراو
گۆرانی بێژ عه‌دنان که‌ریم چه‌ند شه‌و پێش له شارێکی نزدیکی ئێمه کونسه‌رتی هه‌بوو، منیش لێم‌دا رۆیشتم بۆ شوێنی کونسه‌رته‌که.. گۆرانیه‌کان هه‌موویان کلاسیک و نه‌رم ئه‌وترانه‌وه. بۆ یه‌که‌م جار گۆرانی کوردی وترا که‌س له کورده‌کانی به‌شدار په‌ڵامی چۆپی نه‌دا و ده‌ست بکات به هه‌ڵپه‌ڕین هه‌ر مه‌موو له جێگای دیاری کراوی خۆی دانیشتبوو. له هه‌موو خۆشتر تاقه منداڵێکی لێ نه‌بوو هه‌تا شیشه‌ی په‌نجه‌ره‌کان بشکێنن و جه‌ماعه‌تی ئاگر کوژێنه‌وه دوای 10 ده‌قه هێرش بێنه سه‌ر شوێنه‌که و هه‌را ساز بێت، ئه‌مه‌ش وای کرد که پر به دڵی خۆم گوێ له ده‌نگی خۆشی عه‌دنان که‌ریم و چێژ له مووزیک ژه‌نه‌کانیتری تیپه‌که ه‌رگرم. به‌رێکه‌وت شوێنی دانیشتنه‌که‌ی من له گه‌ڵ گۆرانیبێژی ناسراوی سویدی رۆگر پؤنتاره(Roger Pontare) له یه‌ک رێزاد هه‌ڵکه‌وتبوو، ئه‌و له گه‌ڵ هاورێکی ژنی مێوانی کونسه‌رتی عه‌دنان که‌ریم بوو، دو CDی عه‌دنانم کڕیبوو داوام له رۆگر پونتاره کرد ئه‌گه‌ر به ئه‌رکی نازانێت با ئه‌و بۆمی ئیمزا بکات، پێشم وت کهCDکانی ئه‌ویشم له ماله‌وه هه‌یه و ده‌نگی رۆگریشمان پێ خۆشه. رۆگریش ئه‌مه‌ی پێ خۆش بوو به دڵ فه‌راوانی بۆی ئیمزا کردم. ئه‌و لێنکه‌ی خواره‌وه‌ش گۆرانێکی خۆشی رۆگره به زمانی سویدی http://www.youtube.com/watch?v=qDkbtCcIMlU
خاڵۆ ... دیاری نه‌کراو
که منداڵ بووم چه‌ند جارێک خاڵۆم بینی بوو، ئه‌و زیاتر له شاره‌کانی ئێران خه‌ریکی خویندن وکار بوو، چه‌ند جارێک بۆ دیداری دایکم هاتبووه ماڵمان، له راستیدا بێجگه له ئه‌م جۆره دیدارانه من هیچ بیره‌وه‌ریکم له ئه‌م خالۆیه‌م نیه. دوایش که من به ته‌مه‌ن گه‌وره‌تر بووم ئه‌و چوه خزمه‌تی "میهن عزیز", منیش له پێناو نیشتمان روم له شاخ کرد, ئه‌مه‌ش وای کرد که ئیتر قه‌د یه‌کترمان نه‌بینی. که هاتمه وڵاتی سوید چه‌ند جارێک به ته‌ڵه‌فونی چاک و چۆنی ئه‌حواڵپرسیمان کرد. ئه‌گه‌ر چی ئێمه دوو رێگا و رێبازی جیاوازمان هه‌ڵبژارد به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌زانم که ئه‌و هیچ کات خراوه‌ی منی نه‌ویست، دائیم له ریگای دایکمه‌وه هه‌واڵپرسی کردوم. ئه‌مرۆ هه‌واڵی مه‌رگی خالۆیان پێ دام، ئای چه‌ند ناخۆش بوو. ئێوه سه‌لامه‌ت له بیرتان ناکه‌م ... دیاری نه‌کراو
رۆژ و مانگ نیه له ساڵدا, که ساڵرۆژی کوژرانی هاورێ و هاوسه‌نگه‌ره‌کانم نه‌بێت، ئه‌مرۆش ساڵرۆژی بیسته‌هه‌مین ساڵی ئیعدام کردنی هاورێ چه‌ند ساڵه‌ی ده‌ورانی پێشمه‌راگایه‌تی هاورێ ره‌شاد حوسه‌ینی به ده‌ست نه‌فامه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
من و چوار مێردەکەم ... دیاری نه‌کراو
رێم پێبده‌ن له چوار که‌س... نه‌ء له پینج یان نۆ که‌س ماره بکریم ئه‌گه‌ر بتوانرێ. له گه‌لان و ئاین و ره‌گه‌زو وڵاتانی جۆربه‌جۆر هه‌ڵیانده‌بژێرم. په‌یمانتان ده‌ده‌مێ که ئاشتی و ته‌بایی باڵاده‌ست بن. جه‌نگێکی ناوخۆیی پیاوانه هه‌ڵنه‌گیرسێ، یه‌کخه‌ری هه‌مویان ژنێکه. یاسایه‌کی گونجاوم بۆ دابنێن یان یاسایه‌کی ئاسمانی لێکبده‌نه‌وه‌و به‌ندێکی نوێ دابنێن له‌ناو به‌نده‌کانی فه‌تواو حه‌زو ئاره‌زودا له‌و چه‌شنه‌ی که له‌ناکاوێکداو به‌بێ پێشه‌کی له‌سه‌ریان کۆده‌بن. هه‌ر وه‌ک چۆن به‌بێ بڕوبیانو به‌کێشیانکردم بۆ متعه‌و عورفی و یارگیری و مصیاف و مسیار و جۆره‌ها هاوسه‌رگیریی شێواو، ده‌با رێگه‌م بده‌ن منیش چوار به‌کێشکه‌م. به‌مجۆره جارێکیان داوای مافی خۆمم کرد له بونی چه‌ند مێردێکدا هه‌روه‌ک مافی ئه‌و له فره‌ژنیدا. پڕۆتێست و بێزارییان به‌رانبه‌ر به‌مه ده‌ربڕی، ژنان له‌پێش پیاواندا. ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که مێرده‌کانیان ژنیان به‌سه‌رهێناون پتر له‌وانه‌ی که به‌تاقه ژنێک هه‌ڵاواسراون. ژنانی به‌مێرد پتر له‌وانه‌ی که هێشتا شویان نه‌کردوه. پیاوانی ئاین وتاری زۆر‌و پرسیاری زۆریان نوسی له‌باره‌ی قوڵایی پێناسه‌م بۆ هاوسه‌رگیری و قوڵایی ئیمانداریم و خوێنه‌رانیش زۆر نامه‌یان نوسی، له‌هه‌موی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تر ئه‌وانه‌بون که ده‌یانه‌ویست له تابوری هاوسه‌ره ئاواته‌خوازه‌کانمدا رێز‌بگرن. ره‌چه‌ڵه‌کی بابه‌ته‌که ئه‌وه‌بو که‌من سه‌رسه‌خت و سوربوم له‌سه‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی یه‌کانه‌بێت. سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش حه‌زێکی زۆربو له‌سه‌ر وروژاندنی پیاو به رێگای داوای لاساییکردنه‌وه‌ی به‌و هه‌سته‌ی که له ناو چوار باوه‌شدا به‌سه‌ری دێت و (من به‌خیلی پێ ده‌به‌م)... ئایا پیاوان ستایشی ئه‌مه‌یان نه‌کرد؟ ئایا به نهێنی و به ئاشکرا به‌ئاواتی ناخوازن؟. زۆرجار پرسیاری ئه‌وه‌م کردوه که هۆی چییه ته‌نیا پیاوان ئه‌م مافه‌یان بۆ خۆیان به ره‌وا بینیوه. به‌ڵام هیچ که‌س نه‌بو بتوانێ پێمبسه‌لمێنێت که بۆچی: من بێ به‌شم له فره مێردی؟ هه‌ر ئه‌و قه‌وانه ی پرسیاریان به‌گوێمدادایه‌وه و هه‌ر هه‌مان بڕوبیانویان پێشکه‌ش کرده‌وه که به به‌هانه‌ی ده‌زانن. گوتیان تۆ وه‌ک ژنێک نا‌توانیت له‌روی جه‌سته‌ییه‌وه چه‌ند پیاوێک پێکه‌وه کۆبکه‌یته‌وه، پێمگوتن ئه‌و ژنه‌ی ناپاکی ده‌کات و له‌شفرۆشی ده‌کات زۆرتر ده‌کات، به‌ڵێ ده‌توانم. گوتیان ژن ده‌رونێکی نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ فره‌پیاوی په‌سند بکات. گوتم: ئافره‌ت سۆزێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه، گوناهه به‌فیرۆ بدرێت، دڵێکی هه‌یه، گوناهه بۆ یه‌کێک بێت. ئه‌گه‌ر پیاو له لایه‌نی سێکسه‌وه به یه‌کێک داناکه‌وێ ئه‌وا ئافره‌ت له‌روی سۆزه‌وه به یه‌کێک داناکه‌وێت... به‌ڵام له‌باره‌ی منداڵبون و نه‌وه‌وه شیکردنه‌وه‌ی ترشه‌لۆکی ناو‌کی (DNA دی.ئێن.ئه‌ی) چاری گرفته‌که ده‌کات. پاش ماوه‌یه‌ک بیروڕام له لاسایی کردنه‌وه‌ی پیاودا سنوردارنه‌بو، یان له‌وه‌دا که فره‌ژنیی لێ قه‌ده‌غه بکر‌ێت، به‌ڵکو بوه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه له فره‌ییدا، ئێمه‌ی ژنان شه‌ر‌مده‌که‌ین که بیروڕای ناوه‌وه‌ی خۆمانی تێدا ده‌ر‌ببڕین. ئه‌و فره‌ییه‌ی له‌سه‌ره‌تای په‌یدابونی مرۆڤدا‌و له سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگه‌ی دایکسالاری و ئافره‌تی سه‌رکرده‌دا بڵاوبۆوه. فره‌یی که له گه‌ڵ رێکخستنی خێزانداریداو له‌گه‌ڵ په‌یدابونی کۆمه‌ڵگه‌ی باوکسالاری‌دا وله‌سه‌ره‌تاکانی سیسته‌می ئابوری و حه‌زکردن له ته‌رخانکردنی میرات و پاراستنی‌دا ونبو نه‌ما.. له‌پێناو ئه‌و هۆکارانه‌دا مرۆڤایه‌تی گه‌یشته داهێنانی هاوسه‌رگیری. ئاینه‌کانیش بۆ پشتگیری ئه‌مه هاتن که ئه‌مه دامه‌زراوێکی سۆز‌و به‌زه‌یی و ئامرازێکی زاوزێیه‌و پاراستنه له په‌شێوی حه‌زه‌کان. ته‌واوی قازانجه‌کانی کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر وه‌ستاوه. زۆریش له به‌رژه‌وه‌نده ئاینییه‌کان به‌مه مسۆگه‌رکراون. جگه له تاقه‌شتێک که رێکخه‌ره‌کان خۆیان له باسکردنی نه‌داوه. که ئه‌ویش به‌رده‌وامی چێژ وه‌رگرتنه له سێکس... به‌رده‌وامی راکێشان له‌ناو هاوسه‌ریدا به‌مه‌به‌ستی رێکخستنی سێکس دروستکراوه... پاراستنی کاروباری دارایی کۆمه‌ڵ له ئابوری و ره‌وشتدا له‌سه‌ر بنه‌مای تامه‌زرۆیی سروشتی نێوان مێینه‌و نێرینه بوه. سێکس له ناو دامه‌زراوه‌ی هاوسه‌رگیریدا ئه‌رکێکی رۆتینییه... یه‌کێکه له راهاتنه‌کانی رۆژانه‌ی هاوسه‌رگیری. ئامڕازێکه بۆ منداڵبون و سه‌لماندنی پیاوه‌تی، هه‌مو شتێکه جگه له‌وه‌ی خۆشیی جه‌سته‌یی و ده‌رونی بێت. پیاوان ده‌ڵێن: توشی وه‌رسبون ده‌بین، وه‌کو خوشکمانیان لێدێن، له‌روی سێکسه‌وه وه‌کو سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریمان مه‌یلم بۆی نییه ماڵه‌که‌مان وه‌ک دامه‌زراوێکی لێهاتوه، خۆشه‌ویستی تێدا نه‌ماوه. وه‌رسبون..ئایا چاره‌نوسێکی سروشتییه بۆ زۆربه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌کان؟ لێره‌وه ئه‌وه ده‌ستپێده‌کات که به ناپاکی ناوی ده‌به‌ین، فره‌ژنی ده‌ستپێده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نا که پیاو بێ ره‌وشتی بکات، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوچاری وه‌رستبون بوه تا ئاستی نه‌خۆشی، نه‌ریته‌کان و ئایندارانیش چاکبونه‌وه‌ی بۆ داده‌ڕێژن. به‌ڵام ئافره‌ت ده‌ست له ناپاکی ده‌پارێزێت، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌رسبون نزیکی نه‌که‌وتۆته‌وه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هه‌ر له شه‌وی یه‌که‌می ئه‌م هاوسه‌رگیرییه ئاساییه رێکخراوه‌وه هه‌ستی به‌هیچ چێژێک نه‌کردوه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ریته‌کان و خۆدانی باوه‌ڕ فه‌رمانی پێده‌که‌ن که‌کونجی ماڵ بگرن و (لاڵبن- واته قسه‌نه‌که‌ن- وه‌رگێڕ).ئایا هه‌مو ئافره‌ته شوکردوه‌کان له‌کۆمه‌ڵه‌کانی ئێمه‌دا له خۆرهه‌ڵات له‌باری سێکسه‌وه تێرکراون که به‌سیانبێت؟ بێگومان نه‌ء. ژن شه‌رم ده‌کات بڵێت چێژ وه‌رناگرێت (یان له‌وه‌دا نه‌ماوه ره‌حه‌تبێ)، ده‌ستلێدانی مێرده‌که‌ی هیچ جوڵه‌یه‌کی تێناخات... له‌سه‌ر کردنی شتێک به‌رده‌وام ده‌بێ که‌به ئه‌رکێکی ئاینی ده‌زانێت و له‌وانه‌یه له‌وه‌دا به‌شداربێت که بیگه‌یه‌نێته دۆزه‌خ له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک قایل نه‌بێت و ئه‌وکاته مێرده‌که‌شی و فریشته‌کانیش له‌عنه‌تی بکه‌ن. سیمۆن دی بوفوار هه‌تا مرد په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ سارته‌ر مایه‌وه‌و شوی پێنه‌کرد جا وێڕای سه‌رچڵییه جیابه‌جیاکانیان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ستی خۆشه‌ویستی به‌رانبه‌ر یه‌کتر مانه‌وه. ئایا یه‌کانه‌یی له‌سه‌رچاوه‌ی مرۆڤانه‌ی خۆیدا هه‌ڵه‌یه؟ ئایا ژیان له‌ناو یه‌ک ماڵدا‌و پێکه‌وه نوسانی توند هۆکاری وه‌رسبونه؟ دیارنه‌مانی شه‌وق و تامه‌زرۆیی ئایا له هاوسه‌رگیری خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه؟ ئایا ئه‌و ماره‌کردنه‌ی نوسراوه هۆکاره بۆ گۆڕینی هه‌سته‌کان و کردنیان به‌و کاغه‌زانه‌ی دادگا‌و شایه‌ته‌کان په‌سه‌ندیانده‌که‌ن بۆ پێکهێنانی رێکه‌وتنێک که وا چاوه‌ڕوانده‌کرێ روحیبێت؟ ئایا ئه‌مه تێکه‌ڵکردنی خۆشه‌ویستی و بۆ لای یه‌کتر راکێشانه به رێگای وابه‌سته‌بون به یاسا‌و شته فه‌رمییه‌کانه‌وه.. یان ده‌ستێوه‌ردانی که‌سوکارو مه‌رجی بڕیارله‌سه‌ردانی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی زۆری کۆمه‌ڵگه‌و رژێم و جۆره‌ها په‌رستگان هه‌سته‌کان له روحیان به‌تاڵده‌که‌نه‌وه.. فره‌یی له باوه‌رێ زۆر که‌سدا چاره‌سه‌رێکه بۆ گیروگرفتی وه‌رسبون وبێزاربون و به‌جێ گه‌یاندنی هه‌سته‌کانی پیاو، به‌ڵام له‌وه‌دا که پیاو مۆنۆپۆڵی فره‌ژنی ده‌کات به‌بێ ئافره‌تان ئه‌مه جیاوازکارییه‌و ده‌رچونه له‌هه‌مو رێکه‌وتنه‌کان (ریکه‌وتنی له ناوبردنی هه‌مو شێوه‌کانی جیاوازیی له دژی ئافره‌تان- سیداو- له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان/وه‌رگێڕ). چۆن هه‌سته‌کانی ژن به‌جێده‌گه‌یه‌نرێ؟ یان فره‌یی بۆ هه‌مومان یاخودهه‌وڵدانی ده‌ستپێکردنی نه‌خشه کێشانێکی نوێ بۆ هاوسه‌رگیری..ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی بێزاری و به‌هانه‌ی هه‌میشه‌یی پیاو چاره‌سه‌رده‌کات. تا ئه‌و کاته‌ش پرسیاره‌که‌م هه‌ر ده‌مێنێته‌وه: چاره‌سه‌ر چییه ئه‌گه‌ر توشی بێزاری بوم و یان وام هه‌ستکرد که برامه؟. نادین البدیر سه‌رچاوه: سایتی سبه‌ی سەرما و منداڵ ... دیاری نه‌کراو
ئه‌م زستانه له سوید به‌فر و سه‌رما هه‌را ئه‌کا،ته‌نانه‌ت" نادیا"ی کچه چکۆله‌ی ئێمه هه‌ستی به سه‌رما کردوه. نادیا له ئه‌و جۆره منداڵانه‌یه که زۆر که‌م هه‌ست به سه‌رما ئه‌کات یان هه‌ستی پێ ئه‌کا به‌ڵام گوێ نادا.له‌کاتێکا من جلێکی زۆروگه‌رم له به‌ر ئه‌که‌م و دیسان چه‌قه‌ی ددانم ئه‌گاته ماڵی دراوسێکانمان، نادیا به تیشرتێک وشوالێکی ناسکی هاوینی ئه‌گه‌رێ، هه‌رچی ئه‌لێم رۆله هه‌ر نه‌بێت گۆره‌وی لێ پێ بکه به گوێیا ناروات، ئه‌لێت من سه‌رمام نیه گۆره‌یش لێ پێ ناکام. به‌ڵام دوێنی ده‌ره‌جه‌ی سه‌رمانزدیکی30 ده‌رجه بوو، بۆ یه‌که‌م جار نادیا هه‌ستی به سه‌رما کرد وتی من سه‌رمامه و ئه‌م هه‌وێت له نزدیک ئاگری سۆبه‌که دائه‌نیشم 13 ساڵ پێش ئیستا که" نی‌نا" کچه‌که‌یترمان هه‌ردیسان وه‌رزی زستان له دایک بوو،" ساتۆ" نینای له جڵی گه‌رم ئه‌پیجیه‌وه له ناو چه‌رخی منداڵانه ئیخه‌واند و له ده‌ره‌وه له باڵکۆنه‌که‌ی به‌جێ ئه‌هیشت و مه‌گه‌ر به هۆی برسیته‌ی وه‌خه‌به‌ر به‌هاتایت ده‌نا ئیتر نی‌نا به ساعات له ئه‌و سه‌رمایه خه‌وی لێ ئه‌که‌وت. ئه‌م شته‌ش بۆ من شتێکی تازه بوو چۆن له لای خۆمان دایک و داپیران زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که مندال له سه‌رما بپارێزن منیش له ته‌ک ئه‌و شێوه ئاشنا بوم. شیوه‌ی ئاگاداری له منداڵی کۆرپه له هه‌ر شوینێک به جۆریکه ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی هه‌یه به زانیاری و ئه‌زمونی رابردوان و هه‌ڵکه‌وتی جوگرافیای جه‌و و هه‌وای شۆینه‌کان، هه‌ربۆیه من پێم وایه ناکرێت بلێن که شیوه‌ی ئاگاداری له منداڵی تازه بوو له شوینک باشتر و دروست تره له لایکیتر. رۆژی پێشمەرگە ... دیاری نه‌کراو
ئه‌و 10ساڵه که من پیشمه‌رگه بوم به ده‌یان و بگره سه‌دان پێشمه‌رگه‌م ناسی که له ناویانه هه‌بو که‌سانی ئازا،زانا،تیگه‌یشتو،زیره‌ک،شه‌رزان،له خۆبردو خاوه‌ن بروا و فیداکار.... هاوکاتیش بون که‌سانێکی به ناو پێشمه‌رگه بێ باوه‌ر و بروا، ترسنۆک،ئاژاوه‌گێر،بێ مایه،چاوچنۆک و دز..... ئه‌مرۆ رۆژی هه‌موو ئه‌مانه‌یه. له ناو هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه که ناسیومن زۆر جار بیر له "ح " ئه‌که‌مه‌وه، من و ح له دو لکی جیاوازی پێشمه‌رگه ئه‌رکی خۆمان به‌رێوه ئه‌برد, جاروبار وا رێک ئه‌که‌وت که دو لکه پێشمه‌رگه‌کان توشی یه‌ک ئه‌بوین چه‌ند رۆژو شه‌ویک هاوکات پیکه‌وه ئه‌بوین. من "ح" م هه‌ر له ئه‌م جۆره رێکه‌وتانه بینی بوو ئه‌وه‌نده‌ش ناسراویمان پێکه‌وه نه‌بوو، زۆر شپرزه بو که‌م به‌خۆیا ئه‌گه‌یشت، دایم ریش و پرچه لوله‌که‌ی نه‌شۆراو بون، که‌واو پانتۆله‌که‌ی به‌زۆری دوره‌نگی جیاواز بون به ته‌واوی ببوه گالته جاری پێشمه‌رگه‌کانیتر. ئه‌گه‌ر ده‌رجه‌به‌ندی پێشمه‌رگه بکه‌ین" ح" وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ده‌رجه پێنجیش حیسابی بۆ نه‌ئه‌کرا. له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شه‌ر نه‌بو هێسترێکیان پێ دابوو که ئاگای لێ بێت، هێستره‌که زیاتر بۆ کۆڵ کێشان وباری چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی و پێویستی پێشمه‌رگه به‌کار ئه‌هات. ئه‌م ئه‌ره‌که‌ش ناوێکی تازه‌ی دابوو به" ح" ئیتر پییان ئه‌وت سه‌ید قاتر،ئاخر ح له‌دایک بوی بنه‌ماله‌ێه‌کی به ئه‌سڵ سه‌ید و شاڵ سه‌وزی ناسراوی ناوچه‌که بو. له یه‌کێک له شه‌ره‌کانی نێوان هێزی دوژمن و پێشمه‌رگه"سه‌یدح" به دیلی که‌وته ده‌ستی هێزی دوژمن،جاشه‌کان سه‌ید له‌گه‌ل خۆیان ئه‌به‌نه ئاوای" ت" له پێش چاوی خه‌ڵکی ئاوی داوا له سه‌ید ئه‌که‌ن جنێو و قسه‌ی سوک بڵێت به قازی محه‌مه‌د و قاسملو که ئه‌و ده‌مه سکرێتری حیزب بو، به‌ڵام سه‌ید که ده‌م ئه‌کاته‌وه به ره‌وا بونی تێکۆشانی قازی و قاسملو وحیزبه‌که‌یان وڵامی چاشه‌کان ئه‌داته‌وه هێرش ئه‌کاته سه‌ر خومینی و کۆماری ئیسلامی و ئه‌م کاره‌ی سه‌ید چه‌کداره‌کانی دوژمن وا توره ئه‌کات که هه‌ر له ئه‌وێ و له پیش چاو خه‌ڵکی ئاوای ت ح ی پیشمه‌رگه ئیعدام ئه‌که‌ن. دوای که خه‌ڵکی ئاوی" ت" داستانی ئازایتی سه‌یدیان بۆ گێراینه‌وه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه که هیچ کات بروایان به پێشمه‌رگه بونی سه‌ید نه‌کردبوو وزۆرجاریش ته‌نانه‌ت ئازار وئه‌زیتیان داب‌و له کرده‌وه‌ی خۆیان په‌شیمان و به گۆر و خوێنی سه‌ید سویندیان ئه‌خوارد. دیسان کریسمەس ... دیاری نه‌کراو
راست 14 رۆژی‌تر لێره شه‌وی کریسمه‌سه.هه‌موو جارێک پاش هه‌ر کریسمه‌سێک بریار ئه‌ده‌م که کریسمه‌سی داهاتوو بۆ کرینی دیاری بۆ منداله‌کان که هه‌ر مانگێک پیش کریسمه‌س هه‌ریکه‌وه به لیستیکی درێژی پر له داخوازیه‌کانیان هاتونه‌ته له‌ی من و دایکیان زوتر بجولیمه‌وه، به‌ڵام دیسان ته‌نبه‌ڵی وام لێ ئه‌کات که هه‌تا رۆژه‌کانی نزدیکی ئه‌م چێژنه نه‌که‌ومه گه‌ڕیان به‌دوای دیاری کرین. ئه‌وا ئه‌مساڵیش هه‌ر وه‌ک ساڵانی پێشتریش دیسان له دواوه‌م بۆ ئه‌م کاره.
ئنفلانزای بەراز ... دیاری نه‌کراو
ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتویکه که ده‌رزی دژی نه‌خۆشه‌ی ئنفلانزای به‌راز له سه‌ر به‌شه ده‌رمانیه‌کانی کومونه‌کانی وڵاتی سوید دابه‌ش ئه‌کرێت هه‌موجارێکیش پاش چه‌ند ساعات ئه‌م ده‌رزیانه ته‌واو ئه‌بن، هه‌تا ئیستا12که‌س له سوید مردون که‌نه‌خۆشی ئنفلانزای به‌راز بوته سه‌به‌بی مردنیان ، دیاره ئه‌م 12 که‌سه پێشتر نه‌خۆشیتریان هه‌بوه، هه‌ر بۆیه‌ش له پێشدا زیاتر ئه‌وکه‌سانه‌ی که نه‌خۆشیتریان هه‌بوو یان ئه‌و ژنانه‌ی گه دووگیان بوون پێش که‌سانیتر ئه‌بواێت واکسنێرا کراباین، به‌ڵام ئیستا ئیتر هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه بڕوات خۆی واکسین بکات. له وه‌ته‌ی له وڵاتی سوید ئه‌ژیم مه‌گه‌ر سه‌فی کڕینی بلیتی کۆنسه‌ری گۆرانبێژه هه‌ر ناسراوه جیهانیه‌کان ئاوا درێژ بوبێت، هه‌رکه خه‌ڵک ئاگادار ئه‌بن که فلانه رۆژه له شوینێکی ده‌رمانی شار واکسین ئه‌درێت، خه‌ڵک هجوم ئه‌بات و زۆری پێ ناچێ به سه‌دان که‌س و بگره هه‌زاران که‌س رێز ئه‌گرن هه‌تا نۆره‌یان دێ، کاتی واش بووه که دوای چه‌ند ساعات چاوه‌روانی له ژێر سه‌رماو باران واکسینه‌کان به‌شی هه‌مووی نه‌کردوه، خه‌ڵک به نیگه‌رانی گه‌راونه‌ته‌وه ماڵ‌و چاوه‌روان بوون هه‌تا له رێگا رادیو و رۆژنامه‌کانی ناوچه له هاتنی واکسیونی تازه ئاگادار بکرێن. منداڵه‌کان رۆژی دوێنێ له ریگای قوتابخانه‌وه و هه‌ر له ئه‌وێش واکیسن کرابونئه‌مه‌ش وای لێ کردبوون که دوینێ شه‌و هه‌ر هاواری ئازاری باڵیان ئه‌کرد ئیستا له ماڵی ئیمه من ته‌نیا که‌سێکم که خۆم واکسین نه‌کردوه نه له به‌ر ترسی ده‌رزی به‌ڵکو ته‌مبه‌لی دوکتوریک وتی که‌س به ده‌رزی لێ دان نامرێت به‌لام بۆی هه‌یه که به نه‌خۆشی ئینفلانزای به‌راز بمرێت ئێعدام ... دیاری نه‌کراو
ئیعدام ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه که‌من و هاوته‌مه‌نه‌کانم30 ساڵ پێش و هه‌ر به هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی له ئیران له گه‌لی ئاشنا بووین و په‌یتا په‌یتا لێره‌و له ئه‌وێ گێانی چه‌ند ناسراومی پێ کێشراوه. . هێشتا زۆر له‌سه‌رکه‌وتنی شورشی ئێران تێ نه‌په‌ریبوو که ته‌رمی "بورهانی باجه‌ڵانی" و موختاریان" هیناوه شار‌و گویا بورهانیان به تاوانی ئه‌وه‌ی دژی سۆرش بووه ئیعدام کردبوو.سه‌دان که‌سی خه‌ڵکی شار له مزگه‌وتی شار کۆبوبونه‌وه بۆ شۆردنی ته‌رمه‌کانیان.بورهان پیاوێکی تازه پێ گه‌یشتو و خۆشتیپی شاره‌که‌مان بوو، حه‌زم ئه‌کرد که گه‌وره بووم منیش جوانخاسێکی وه‌ک بورهان باجه‌ڵانی بم، ئه‌و دوو ته‌مه‌نی منی هه‌بوو به‌ڵام دوراودور بورهانم ئه‌ناسی هه‌ربۆیه‌ش هه‌تا خۆم نه‌گه‌یانده سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی دڵم ئارامی نه‌گرت و ئیستاش له‌شه به گوله کون کراوه‌که‌یم له به‌ر چاوه. شه‌ری پاوه هاتنی خال‌خالی بۆ کوردستان بوه‌هۆی گوڵه باران کردنی ده‌یان مرۆڤی بێ تاوانی کورد، یه‌کێک له ئه‌و که‌سانه که ئه‌و ده‌مه گوڵه‌باران کرا مامۆستای خۆش ناوی شاری کامیاران عێزه‌ت به‌همه‌نی بوو، ئه‌گه‌ر چی به‌هه‌مه‌نی هیچاکات مامۆسیتای من نه‌بوو به‌لام به ئاوات بووم که هه‌رجی زوتر خویندنی ده‌ورانی ناوه‌ندی ته‌واو بکه‌م له ته‌نیا ده‌بیرستانی شار بومه شاگردی عه‌زه‌ت به‌هه‌مه‌نی که پێشمه‌رگه بووم رۆژێکی به‌هاری ساڵی1361 هه‌تاوی له به‌ر ماندوی شه‌وی رابردوو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانی ئاوی وه‌رمه‌کان له شوێنک خه‌وم لێ که‌وت، خه‌وم بینی هه‌موو که‌سوکارم ماته‌مین و ره‌ش پۆشی له دنیا چونی که‌سیکن. که به ده‌نگی پێشمه‌رگه وه‌خه‌وه‌ر هاتم، بینیم کاک ئیبراهیم ناوێکمان هه‌بوو له سه‌ر سه‌رم دانیشتوه وادیار بوو هه‌واڵیکی پی بوو بۆ من، که لێم پرسی ج باسه شتێک بوه? وتی ئێژن حاته‌می کوری مامه گه‌وره‌تانیان ئێعدام کردوه. یکجار حه‌په‌سام کاک حاته‌م یه‌کێک له ئه‌و گه‌نجانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی ئیمه بوو که کاتی شۆرش دژی ده‌سه‌لاتی شا ببوه سیمبولێک بۆ مێرمندالێکی وه‌کوو من و شانازیمان پێوه ئه‌کرد. هاته‌وه بیرم که چه‌ند ساڵ پیش که بۆ یه‌که‌م جار کاکه حاته‌مم له جلی ئه‌فسه‌ریا بینی ئه‌وه‌نده‌م له‌لا جوان بوو بریارم دا که منیش وه‌ک ئه‌و ئه‌بێت دوای ببمه ئه‌فسه‌ر. ره‌شاد حوسینی هاورێ و هاو پێشمه‌رگه‌م که له کاتی ریکخستنی لاینگرانی حیزبی له لایه‌ن هیزی کۆماری ئیسلامی ئیران گیراو پاش ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکی زۆر دوژمن هاته سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که به هیج شیوه‌ێک ناتوانن ره‌شاد به چۆک دابینین و بێ ئه‌وه‌ی ناوی تاقه که‌سێکی لێ به ده‌ست بین ئێعدام‌یان کرد .کاتێک سالحی گوده‌رزی ئه‌ویش هاورێ ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تیم8 ساڵ پیش ئیعدام کرا من له سوید بووم بۆ ئه‌و به‌س توانیم فرمێسک برێژم به‌ڵام له بیرمه پاش بیستنی هه‌واڵی ئیعدامی کاک حاته‌م یه‌که‌م شه‌رم به تۆڵه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌نجامدا، ئیستاش بیجگه له گریان بۆ ئیحسانی فه‌تاحیان هیچم له ده‌ست ناێت بێجگه له گڕیان. که ده‌ستم کرد به نوسینی ئه‌م چه‌ند دێره خور خور فرمێشکم رژا. منداڵه‌کان هاتن بزانن بۆ چی ئه‌گرێم بۆم باس کردن که هاورێکیترم له وڵات به بێ تاوان ئێعدام کراوه. دوای باسی بورهان، حاته‌م، ره‌شاد، سالح وئیحسان وپه‌نجاونۆ لاوه‌که‌ی شاری مه‌هاباد و ئه‌وانه‌یتر که که سه‌ره‌دان بۆ کردن. منداڵه‌کان تێگه‌یشتن که ئه‌م شه‌و باوکیان ته‌وا نیه بۆیه زو رۆیستن خۆیان له خه‌و دا تووڕه‌و بێزارم له هه‌مو شتێک..
لە ماڵم ... دیاری نه‌کراو
له لای ئێمه ئه‌وه دورۆژه باوبۆران وبه‌فره، به پێی قسه‌ی ژنه هه‌واناسه‌که‌ی کاناڵ یه‌کی سوید که وادیاره سه‌ری له کاری خوا ده‌ر ئه‌جێت ئه‌م به‌فر بارینه چه‌ند رۆژ درێژه‌ی هه‌یه. منیش لای خۆم ئه‌ڵیم ئه‌ی بۆ ناڵێت چه‌ندین مانگ. دوێنی کارم کرد. رۆیشتم بۆ یه‌کێک له قوتابخانه‌کانی شار کورێکم هێنما به ناوی یون ته‌مه‌نی 13 ساڵه که له باری بیر‌و هۆشه‌وه ته‌واونیه هه‌ر بۆیه‌ش جار‌و بار به تاکسی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ماڵ. که هاته‌ی لای من بینیم جانتاکه‌ی پێ نیه، که لێم پرسی وتی دیسان له بیرم کردوه ئه‌وه ئه‌ڕۆم بیهێنم، که گه‌راوه وتی به ڕێگاوه بۆ ئێره مێشێک په‌ریه ده‌مه‌وه‌و به‌ڵام زوو تفم کرده‌وه. منیش پێ که‌نیم و پێم وت یون ئه‌وه دانه‌ی به‌فر بوه نابینی به‌فر ئه‌بارێت، مێش له ئه‌م باوبۆرانه کوا.که دایکی هات به پیریمانه‌وه ئه‌مه‌م بۆ باس کرد هه‌ر سێ کمان زۆر پێ که‌نین ئه‌مرۆ کار ناکه‌م و له ماڵم. هه‌تا ئیستا به ده‌م گوێ لیی دان له‌ده‌نگی خۆشی شه‌هین تاڵه‌بانی، جله شۆراوه‌کانم هه‌ڵخستون بۆ وشک بونه‌وه، ماڵم خاوێن کردوه، دوایش ئه‌بێت بڕۆم یکێک له منداڵه‌کان که له کلاسی کوردی فێر بونه بێنمه‌وه، ئه‌وجار ئاماده کردنی خواردن بۆ کاتیک که هه‌ر هه‌موو له کار و خویندن ئه‌گه‌رێنه‌وه‌بۆ ماڵ. ئه‌م ماوه دوو ده‌س که‌وابانتۆڵی کوردی دوراوم بۆ هاتون، یه‌کێکیان خۆشکم(جوتێک کلاشی هه‌ورامیش) له وڵاته‌وه ئه‌ویتریشیان حامیدی میمکه‌زام له پاریس بۆی نا‌ردوم که ده‌ستیان خۆش بێ. به‌ڵام نازانم که‌ی و چۆن وچ کاتێک ئه‌توانم له به‌ریان که‌م، جارێ بۆنی هیچ زه‌ماوه‌نیکیش نایت...
شێرپه‌نجه ... دیاری نه‌کراو
گریلا: ئەوە کەسەی کە هەم شەڕ زانە وهەم ئاشتیوان ... دیاری نه‌کراو
ئه‌م ده‌سته گریلا ئه‌مڕۆ په‌یامی ئاشتیان پێیه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران تورکیا و هه‌ر ئیستا چیاکانی قه‌ندیلیان به جێ هێشتو و به رێگاوه‌ن بۆ باکوری کوردستان و تورکیا. من نازانم ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌م جاره‌ی ئه‌مان بۆ ئاشتی دا چه‌نده سه‌ر که‌وتوو ئه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی ئه‌م سێ گروپی ئاشتی و به تایبه‌ت هه‌ڵویسته و هه‌نگاو نانی ئه‌م چه‌ند گریلایه جێگای رێز و قه‌دره.
یادێک لە بەشیر ... دیاری نه‌کراو
من و به‌شیر له یه‌ک ساڵ هاوکات1992 هاتینه وڵاتی سوید، ئه‌گه‌ر چی هێشتا ته‌مه‌نی نه‌گیشتبوه 30 ساڵ به‌ڵام خاوه‌نی ژن و6 منداڵ بوو،وا دیار بوو که منداڵه‌کانی هه‌ر شه‌شیان له ئه‌م ده‌ساڵه‌ی دوای له دایک بوبێتن، ئه‌و ده‌مانه ئێمه رۆژانه‌خه‌ریکی خۆ فیرکردنی زمانی سویدی بووین و ئێوارانه‌ش به ده‌یان که‌س که زیاتر خه‌ڵکی بۆسنی وکۆسۆڤۆ و کوردستان بوین له گۆڕه‌پانی یاری نزدیکی ماڵه‌کان کۆئه‌بوینه‌وه بۆ یاری فوتبۆڵ، به‌شیر هیچ یاسای یاری کردنی نه ئه‌زانی، ئه‌وه‌ی تکنیکی یاری کردن بوو له له‌شیا نه‌بوو،هیچ لاێک به‌شیری وه‌ر نه‌گرد چون له هه‌ر لاێک بواێت ئه‌وه ئه‌و ده‌سته ئه‌دۆران، به‌ڵام به‌شیری گوی له ئه‌م قسانه نه‌بوو، به مه‌یلی خۆی و عه‌شایری خۆی تێکلاو ئه‌کرد به شه‌ق ئه‌که‌وته گێانی تۆپ زۆر جاریش یاری زانه‌کان ئه‌و شه‌قانه‌یان به‌ر ئه‌که‌وت. رۆژێک به‌شیر وتی له ئه‌م شاره بار ئه‌که‌م وه‌رن یارمه‌تیم به‌ن، ماشینێکی باری گه‌وره‌ی به کرێ هیناو و به‌یارمه‌تی هه‌موومان شتومه‌که‌کانیان بار کرد، پێش ئه‌وه‌ی رێبکه‌ون، نوێنه‌ری شرکه‌ته‌ی خاوه‌ن ماڵه‌کانی ئه‌و ناوه هات و به به‌شیری وت که تۆ ئه‌بێت کرێ خانوی سێ مانگی داهاتوش هه‌ر بده‌ی، چون لێره ئاوایه که ئه‌بێت سێ مانگ پێش چۆڵ کردنی ماڵه‌که ساحیبه‌که‌ی ئاگادار بکه‌ی له نیازی رۆیشتنت. به‌شیر توڕه بوو وتی یه‌ک کرۆنیش ناده‌م و ماڵئاوای لێ‌کردین و رۆیشتن بۆ شاری ستۆکۆلم. ئێواره دره‌نگانێ هه‌ر هه‌مان رۆژ دیسان ئاگادار کراینه‌وه که به‌شیر له ستۆکۆلم ماڵی بۆ نه‌بوه و گه‌راونه‌ته‌وه ئێره و ئیستا یارمه‌تی پێویسته، کاتی بار دابه‌زان پرسیمان باشه به‌شیر مه‌گه‌ر تۆ نه‌توت ماڵت پیدا کردوه، چۆن ئاوا رۆیشتی و ئیستاش ئاوا گه‌رایته‌وه؟ وتی هاڤاڵێکم که ئه‌ویش هه‌ر خه‌ڵکی لای دیاربه‌کره، پێ وتوم ماڵێکی پاڵ ده‌ستی ئیمه چۆڵه وه‌رن بۆ ئێره ئه‌م ماڵه بۆ ئێوه باشه، ئیتر ئیمه‌ش رۆیشتین، به‌ڵام شرکه‌تی خاوه‌ن ماڵه‌که پێ وتین لێره ئه‌بێت ناو بنوسن و بچنه سه‌ره‌وه، ئه‌وجار که سه‌ره‌تان هات ماڵتان به‌ر ئه‌که‌وێت، که‌ئه‌مه‌ش ره‌نگه چه‌ند ساڵ بخاێنێت. ماڵمان بۆ نه‌بوو وگه‌راینه‌وه به‌شیر بڕیاری دا که خۆی فێری شوفیری بکات، له فێرگه‌ێکی شار به 15 هه‌زار کرۆن رێکه‌وت نامه‌ی نوسی و ئه‌وانیش قه‌وڵیان پێ دا که به ئه‌و پوڵه فێری لێخورینی ماشینی بکه‌ن، فێرگه‌که پی وابوو که به‌شیر زوو فێر ئه‌بێت ئه‌وانیش نیوه‌ی پوڵه‌که قازانج ئه‌که‌ن که چی سالێکش دوای ئه‌وه به‌شیر هه‌ر به ته‌واوی فێر نه‌بوو ماشین لێبخورێ، کاتێکیش له دوا تاقیکردنه‌وه ده‌رچوو فێگه‌که زیاتر له 30 هه‌زار کرون له سه‌ر به‌شیر توشی زه‌ره‌ر بوو به‌ڵام چوون هه‌ر له هه‌وه‌ڵه‌وه وا رێکه‌وتبوون که به 15 هه‌زار کرون فێری بکه‌ن نه‌یان توانی زیاتری لێ وه‌رگرن، دوایش خاوه‌نی ئه‌و فێرگه وه‌رشکست بوو ه ئیتر له ئه‌م شاره نه‌مان. ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌ی به‌شیر بوه مایه‌ی پێکه‌نینی ئیمه‌ی کورده‌کانی دراوسێ به‌شیر. ماڵی به‌شیر دوای چه‌ند ساڵ له شارێکی‌تر ماڵیان بۆ ده‌رچوو باریان کرد، له ئه‌و شاره چه‌ند جارێک توشی ئه‌بووم بیره‌وریکانی ده‌راوسیتیمان باس ئه‌کرد و پێ ئه‌که‌نین، منداڵه‌کانی گه‌وره بووبون و خه‌ریکی خویندن و کار بوون، به‌ڵام خۆی هه‌روا بێکار. چه‌ند رۆژ پێش ئیستا ناسرواێکی خۆموو به‌شیرم توش بوو، بۆی باس کردم که چه‌ند حه‌وتو پێش ئیستا به‌شیر برای خۆی بردوه بۆ فرۆکه‌خانه، شه‌ودره‌نگانێک له گه‌رانه‌وه بۆ ماڵه‌وه له کاتی لێخورین خه‌وی لێ ئه‌که‌وێت ماشین له جاده لا ئه‌دا و به‌شیر له ئه‌کامی ئه‌م روداوه‌دا گێانی له ده‌ست ئه‌دا. چه‌ند رۆژێکه بیر‌و هۆشی من هه‌ر لای به‌شیره، هه‌واڵی مردنی هه‌ر زۆر له ناکاوو بوو. یادی به‌خیر شتی سه‌یر سه‌یری ئه‌کرد |