30 ساڵ به‌ر له ئیستا خه‌ڵکانی ئێران به ره‌هبه‌ری خومینی ئینقلابێکیان دژی شای ئێران ریکخست زۆری نه‌برد نیزامی شای به هه‌موو ده‌سه‌لات وبه هێزی خۆی له به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکانی ئێراند به چۆکدا هات و سه‌رنجام شا ئێرانی به جێ هێشت ئیمام خومینیش له فه‌رانسه‌وه گه‌راوه و پاشان بنیادی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دامه‌رزاند ئه‌وه ئیستا سی ساڵ به سه‌ر ئه‌و ده‌مانه‌یا تێ ئه‌په‌ڕێ.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی خۆپشاندانه‌کانه‌وه وێنیکی گه‌وره‌ی خۆمینیم هێناوه ماڵی خۆمان، دایکم هه‌رچی هاواری کرد که کورم ئه‌گه‌ر گۆپاڵ وکوته‌ک به‌ده‌سته‌کانی شار به ئه‌مه بزانن دێنه سه‌رمان و وه‌ک ماڵه‌کانی تر ئه‌زیه‌ت وئازارمان ئه‌ده‌ن وماڵمان ئاگر تێبه‌ر ئه‌ده‌ن وتاڵانمان ئه‌که‌ن به گوێما نه‌چوو، وێنه‌ی نورانی ئیمام به دیواری ماڵه‌وه هه‌ڵ واسی، که شۆرشی ئیسلامیش سه‌رکه‌وت و شه‌ری سێ مانگه له کوردستان ده‌ستی پێ کرد ئیتر خه‌ونه‌کانی منیش تۆزاوی بون وێنه‌ی جه‌ڵادی جه‌ماران تیکه‌تیکه کرا و هه‌ر ئه‌وه ده‌مانه له گه‌ڵ دایکم له شاری کرماشان سه‌رمان کرده ده‌یان بنیاد وماڵی سه‌ر به کۆماری ئیسلامی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بسه‌ڵمێنین که بنه‌ماڵه‌ی ئێمه هه‌ر له سه‌رتای رابه‌رینه‌کانه‌وه له گه‌ڵ ئینقلاب بوین هه‌تا توانیمان به ئه‌و جۆره باوکم که ژێر ئیعدامی خه‌ڵخاڵی رزگار بکه‌ین به سه‌ری تاشراو له زیندانی دێزلئابادی کرماشان ده‌ری بێنین.
له ده‌می ئینقلابی خه‌ڵکانی ئێران ته‌مه‌نی من13 ساڵ بوو، هیچ ته‌جربێکی ژیانی وام نه‌بوو له روی نه‌فامیه‌وه وام ئه‌زانی خومینی و ئینقڵابه‌که‌ی بۆ باشتر بونی ژیانی خه‌ڵکانی ئیرانه، له تێکه‌لاوی ئاین و سیاست هیچ تێنه‌گه‌یشتبوم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر من مندالێکی دنیا نه‌دیوو بووم ئه‌م ملێون خه‌ڵکانه‌ی ئێران به ریکخراوه سیاسیکانیانوه چی که هه‌ره زۆربه‌یان ده‌نگییان به هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی دا؟ یان خۆۆ ره‌نگه ئه‌وانیش هه‌ر به راده‌ی من له‌ئامانج و ئاکامی ئه‌و ئینقلابه تێگه‌یشتبێتن!
ئیستا من خوشحاڵم که هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌و ده‌مانه ته‌مه‌نی من وا نه‌بوو که له ریفراندومی ده‌نگ دان به کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌شدار بم.