له خواردنی چێشتی بێ تامه مه‌قه‌ری پێشمه‌رگه ماندوو بووبوم، چه‌که‌که‌م له شان کردوو روم له به‌رده‌کانی پشتی مه‌قه‌ره‌کان له دۆڵه ره‌قێ لای رانیه کرد، هێشتا زۆر دوور نه‌که‌وتوبومه‌وه که‌وێکم بینی و سه‌نگه‌رم لێ گرد و که‌وو تلایه‌وه، له ئه‌و ده‌مه‌دا ئه‌وره‌حمانی هاورێم بینی که له به‌ردرگای مه‌قه‌رکه‌مان دانیشتبوو، با‌نگم کرد که برێک نان و خوێ و ئاگر له گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرێت وبێت بۆ سه‌ر ئاوه‌که‌ی پشتی ماڵی حاجی خدر، هه‌تا ئه‌وره‌حمان گه‌یشت منیش هێندیک دار و چیلکم کۆ کرده‌وه، خۆم دانابوو بۆ ئه‌وه‌ی من ئاگره‌که بکه‌مه‌وه ئه‌وره‌حمانیش خۆی ئاسای له چاوقوچانێکا که‌وه‌که پاک بکات و بیخینه سه‌ر سکڵ. هه‌ر که‌وه‌که‌م نیشانی ئه‌وره‌حمان دا به هه‌ردوده‌ست دای به سه‌ری خۆ‌یا وتی حاجی ئه‌مینی باوکم رۆ کوره خۆ ئه‌مه که‌وه خۆماڵیکه‌ی ماڵی حاجی خدری خاوه‌ن ماڵمانه، من پێشتر ئه‌م که‌وه‌م نه‌بینی بوو به‌ڵام وا دیار بوو ئه‌وره‌حمان هاتوچوی ماڵی حاجی کردبوو که‌وه‌که‌ی له مالیان بینی بوو. دوایش بۆم ده‌رکه‌وت که بۆچی ئه‌م که‌وه پێشتر که منی بینی هیچ حیسابێکی بۆ نه‌کردم وله ترسان نه‌فری. به ئه‌وره‌حمانم وت من تازه‌له روم ناێت بڕۆم بۆ ماڵی حاجی به‌ڵکو خۆت به قسه‌ی خۆش ئه‌م خۆینه خۆش بکه‌ی، ئه‌وره‌حمان لاشه‌ی که‌وه‌که‌ی برد بۆ ماڵی حاجی خدر ومنیش چوم بۆ گیانی چێشتی نیسکی مه‌قه‌ر.