مسته‌فا ئه‌میری دائیم قسه‌ی خۆشی پێه، حه‌وتوی پێش که له شاری ستۆکۆڵم توشی بووم دیسان چه‌ند نوکته‌ێکی خۆشی بۆ گێراینه‌وه، خۆشترینیان ئه‌مه بوو که گوایه پێاوێکی سه‌ر به رێکخراوێکی ئیسلامی پاش ماوه‌ێک هه‌وڵ دان، سه‌رئه‌نجام ژنه‌که‌ی سکی پر ئه‌بێت، به‌لام که پاش 10 مانگ منداڵ به ته‌مای هاتنه دنیا نابێت! سه‌ردانی ژنه دوکتوریک ئه‌که‌ن تاکوو تێ بگه‌ن که بۆچی شتێکی وا سه‌یریان به سه‌ر هاتوه، که دوکتوره‌کان چاو لێ ئه‌که‌ن ئه‌بینن منداڵه‌کان دوانه‌ن ، کچیک و کورێک، کچه هه‌ر له 9 مانگیه‌وه هه‌وڵ ئه‌دا که بێته ده‌ره‌وه به‌ڵام براکه‌ی ناو‌کی گردوه ئه‌لێت به شه‌ره‌ف وناموسم ناێڵم به روتی بچیته ده‌ره‌وه.