له خویندنگه مامۆستا داوای له‌قوتابیه‌کان کردبوو که یه‌که‌م ئینشا‌ی ئه‌م ساڵ با له سه‌ر هاوینی رابردوو بێت. کوری یه‌کێک له ئامۆزاکانی منیش نوسیبوی: تابستان را شرح دهید! ما از شهر ر‌فتیم ابادی و از ابادی ر‌فتیم دهکون و از دهکون ر‌فتیم ابادی و از ابادی برگشتیم به شهر. تمام
ئیستا منیش ویستم باسی ئه‌م هاوینه که رۆیشت بنوسم، راست وه‌ک ئینشا‌ی کوڕه خزمه‌که‌م ده‌ر ئه‌چێت.
هه‌ر له سه‌ره‌تای هاوینه‌وه شوێنی کاره‌که‌م گۆری و ئیستا له جیگای برینی ریگای 40 کیلومتر به ماشێن. هه‌ر به 20 ده‌قه رێگا بڕین به پێ ئه‌گه‌مه شوێنی تاکسیه‌کان، جاران که زیاتر کاره‌که‌م شه‌وانه بوو ئیتستا بێچگه له جار جارێک نه‌بێت زیاتر کاره‌که‌م بوته رؤژانه. ئه‌مه‌ش وای کردوه که زیاتر له ماڵه‌وه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه بم، نازانم دوای چه‌ند ساڵ بوو له ئه‌م هاوینه‌یا له گه‌ڵ ساتۆ دوو که‌سی چوینه سینما، بارێکی خۆشی شار نۆش کردنی چه‌ند بیره‌ی سارد و پاشان ره‌ستورانێکی یونانی و دوایش ده‌رنگانێک گه‌راینه‌وه ماڵه‌وه، پێشتر به هۆی کاری شه‌وانه‌ی منه‌وه ئه‌م ده‌رفه‌تمان نه‌بوو.
له هه‌موو خۆشتر هاتنی خوشکم و دوو که‌نیشکه‌که‌ی بوو که بۆ ماوه‌ی مانگێک به سه‌ردان له وڵاته‌وه هاتنه لامان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌و مانگه دایم له گه‌ران مێوانداری و مێوانیی دۆست ناسراو خزمانا بین ئه‌مه‌ش وای لێ کرد که ئه‌م هاوینه ببێته هاوینێکی له یاد نه‌چوو.
هه‌وای ئه‌م هاوینه‌ش بۆ تاریف نابێت، هاوین به باو باران ده‌ستی پێ کرد، به‌ڵام راست ئه رۆژه خوشکم و منداڵه‌کانی گه‌ێشتنه سوید هه‌وای خۆشی کرد، بووه هه‌وای مه‌له و که‌باب ساز کردن و له ده‌ره‌و دانیشتن. راست ئه‌و رۆژه ئه‌وان گه‌رانه‌وه بۆ وڵات(به قسه‌ی خۆیان بۆ جه‌هه‌نده‌م) هه‌وای پایزی ده‌ستی پێ کرد. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌وربه‌رمان یکجاری چۆڵ بوو، منداڵه‌کانیش چونه‌وه سه‌ر کلاسی خویندن. ژیانی ئاسای ده‌ستی پێ کرده‌وه ، به‌ڵام ئیستاش هه‌ر بیری خۆشکم و کچه‌کانی ئه‌که‌مه‌وه و جێگایان زۆر خاڵیه.