ئه‌وه دوو رۆژه هه‌واڵ و باسی گرنگی تێڤێ، رادیۆ و رۆژنامه‌کانی سوید له سه‌ر مه‌هدی قه‌زالی کوره عه‌ره‌بێکی دانیشتوی سویده.
ساڵی 2001 کاتی خۆی، که ئامریکا هێرشی نیزامی برده سه‌ر وڵاتی ئه‌فقانستان و ئه‌و هێرشانه بووه هۆی تێک چونی حکومه‌تی تاله‌بانه‌کان، مه‌هدی غه‌زاڵیش یه‌کێک له ئه‌و گیراوانه بوو که وڵاتی پاکستان ڕا ده‌ستی هێزی نیزامی ئامریکائیان کرد و ئه‌وانیش دوای ڕاگوێزی بندیخانه‌ی گوانتانمویانکرد له وڵاتی کوبا.
باوکی مه‌هدی که ئیستاش جامه‌دانی سور و ریی درێژی هه‌یه و دیزداشه‌ی سپی عه‌ره‌بی له به‌ر ئه‌کات، که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان بۆ ئازادی مه‌هدی کوڕی. وای له خه‌ڵک تێگه‌یاند که مه‌هدی له هیچ گه‌نجێکیتری سویدی که‌متر حه‌قی به‌سه‌ر سویده‌وه نیه هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌تی سوید ئه‌بێت هه‌موو کاریک بکات بۆ ئازادی کوره‌که‌یان.زۆر که‌سایه‌تی سیاسی، نوسه‌ر، و تێکۆشه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی... سویدی ژێری نامه‌ێکیان ئیمزا کرد و باسی بێ تاوانی مه‌هدیان کرد‌و داوای ئازادیان کرد.
باوکی مه‌هدی له ئه‌م کاره‌یا تا راده‌ێکی به‌رچاو سه‌رکه‌وتوو ده‌ر چوو. ئه‌و توانی سرنجی زۆر که‌سایه‌تی سیاسی وڵاتی سوید ڕابکیشێت، به جۆرێک که له زۆربه‌ی چاوپیکه‌وتنه دیپلۆماتیه‌کانی نێوان وڵاتانی سوید و ئامریکا باسی ئازادی مه‌هدی ئه‌گه‌ر یه‌که‌م خاڵ نه‌بواێت بێ گومان دوهه‌م باسی گرنگی سویدیه‌کان بووه له ته‌ک ئامریکایه‌کان.
سه‌ره ڕای سه‌ر سه‌ختی ده‌وڵه‌تی بوش له به‌رانبه‌ر ئه‌فرادی ئه‌لقایده، حکومه‌تی سوید توانی ئامریکا رازی بکات به ئازاد کردنی مه‌هدی و سه‌رئه‌نجام مه‌هدی قه‌زاڵی هاوینی 2004 ئازاد کرا به فرۆکه‌ی حکومه‌تی سوید هێنراوه سوید و ته‌نانه‌ت پیشوازێکی گه‌رمیشی لێ‌کرا.
ئه‌وه له کاتێکایه که رۆژنامه‌وانێکی به ره‌گه‌ز ئریتریای دانیشتوی سوید ئه‌وه بۆ زیاتر له هه‌شت ساڵه دور له ژن ومنداڵه‌کانی له وڵاتی ئریتریا زیندان کراوه به بێ هیچ تاوانێک و ته‌نانه‌ت هه‌تا ئیستاش دادگاهی نه‌کراوه، ئه‌گه‌ر حکومه‌تی سوید نێوه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ ئازادی مه‌هدی کرد بۆ داوید ئیساک یان بکرداێت ره‌نگه ئه‌ویش ئیستا ده‌مێک بوو ئازاد کرابوو.
ئیستا هه‌واڵه‌کان دیسان باس له ئه‌وه ئه‌که‌ن مه‌هدی قه‌زاڵی له وڵات پاکستان به تاوانی هاوکاری له گه‌ڵ تروریسته‌کانی ئه‌لقایده له لایه‌ن هێزی ئاسایشی ئه‌و وڵاته گیراوه و هه‌ر وه‌ک باسم کرد ئه‌م هه‌واڵه ئه‌وه دوو رۆژه بوته سه‌ردێری هه‌موو جۆره میدیاێکی سویدی.
تۆ بێژی ئه‌مجاره‌ش دیسان که‌سانێکی سویدی بێن و وه‌ک جاری پێش بکه‌ونه هه‌وڵ وتێکۆشان بۆ ئازادی مه‌هدی قه‌زاڵی؟ من که باوه‌ڕ ناکه‌م