ئیعدام ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه که‌من و هاوته‌مه‌نه‌کانم30 ساڵ پێش و هه‌ر به هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی له ئیران له گه‌لی ئاشنا بووین و په‌یتا په‌یتا لێره‌و له ئه‌وێ گێانی چه‌ند ناسراومی پێ کێشراوه.
. هێشتا زۆر له‌سه‌رکه‌وتنی شورشی ئێران تێ نه‌په‌ریبوو که ته‌رمی "بورهانی باجه‌ڵانی" و موختاریان" هیناوه شار‌و گویا بورهانیان به تاوانی ئه‌وه‌ی دژی سۆرش بووه ئیعدام کردبوو.سه‌دان که‌سی خه‌ڵکی شار له مزگه‌وتی شار کۆبوبونه‌وه بۆ شۆردنی ته‌رمه‌کانیان.بورهان پیاوێکی تازه پێ گه‌یشتو و خۆشتیپی شاره‌که‌مان بوو، حه‌زم ئه‌کرد که گه‌وره بووم منیش جوانخاسێکی وه‌ک بورهان باجه‌ڵانی بم، ئه‌و دوو ته‌مه‌نی منی هه‌بوو به‌ڵام دوراودور بورهانم ئه‌ناسی هه‌ربۆیه‌ش هه‌تا خۆم نه‌گه‌یانده سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی دڵم ئارامی نه‌گرت و ئیستاش له‌شه به گوله کون کراوه‌که‌یم له به‌ر چاوه.
که پێشمه‌رگه بووم رۆژێکی به‌هاری ساڵی1361 هه‌تاوی له به‌ر ماندوی شه‌وی رابردوو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانی ئاوی وه‌رمه‌کان له شوێنک خه‌وم لێ که‌وت، خه‌وم بینی هه‌موو که‌سوکارم ماته‌مین و ره‌ش پۆشی له دنیا چونی که‌سیکن. که به ده‌نگی پێشمه‌رگه وه‌خه‌وه‌ر هاتم، بینیم کاک ئیبراهیم ناوێکمان هه‌بوو له سه‌ر سه‌رم دانیشتوه وادیار بوو هه‌واڵیکی پی بوو بۆ من، که لێم پرسی ج باسه شتێک بوه? وتی ئێژن حاته‌می کوری مامه گه‌وره‌تانیان ئێعدام کردوه. یکجار حه‌په‌سام کاک حاته‌م یه‌کێک له ئه‌و گه‌نجانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی ئیمه بوو که کاتی شۆرش دژی ده‌سه‌لاتی شا ببوه سیمبولێک بۆ مێرمندالێکی وه‌کوو من و شانازیمان پێوه ئه‌کرد. هاته‌وه بیرم که چه‌ند ساڵ پیش که بۆ یه‌که‌م جار کاکه حاته‌مم له جلی ئه‌فسه‌ریا بینی ئه‌وه‌نده‌م له‌لا جوان بوو بریارم دا که منیش وه‌ک ئه‌و ئه‌بێت دوای ببمه ئه‌فسه‌ر.
ره‌شاد حوسینی هاورێ و هاو پێشمه‌رگه‌م که له کاتی ریکخستنی لاینگرانی حیزبی له لایه‌ن هیزی کۆماری ئیسلامی ئیران گیراو پاش ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکی زۆر دوژمن هاته سه‌ر ئه‌و باوه‌ره که به هیج شیوه‌ێک ناتوانن ره‌شاد به چۆک دابینین و بێ ئه‌وه‌ی ناوی تاقه که‌سێکی لێ به ده‌ست بین ئێعدام‌یان کرد
.کاتێک سالحی گوده‌رزی ئه‌ویش هاورێ ده‌ورانی پێشمه‌رگایه‌تیم8 ساڵ پیش ئیعدام کرا من له سوید بووم بۆ ئه‌و به‌س توانیم فرمێسک برێژم به‌ڵام له بیرمه پاش بیستنی هه‌واڵی ئیعدامی کاک حاته‌م یه‌که‌م شه‌رم به تۆڵه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌نجامدا، ئیستاش بیجگه له گریان بۆ ئیحسانی فه‌تاحیان هیچم له ده‌ست ناێت بێجگه له گڕیان.
که ده‌ستم کرد به نوسینی ئه‌م چه‌ند دێره خور خور فرمێشکم رژا. منداڵه‌کان هاتن بزانن بۆ چی ئه‌گرێم بۆم باس کردن که هاورێکیترم له وڵات به بێ تاوان ئێعدام کراوه. دوای باسی بورهان، حاته‌م، ره‌شاد، سالح وئیحسان وپه‌نجاونۆ لاوه‌که‌ی شاری مه‌هاباد و ئه‌وانه‌یتر که که سه‌ره‌دان بۆ کردن. منداڵه‌کان تێگه‌یشتن که ئه‌م شه‌و باوکیان ته‌وا نیه بۆیه زو رۆیستن خۆیان له خه‌و دا
تووڕه‌و بێزارم له هه‌مو شتێک..