ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتویکه که ده‌رزی دژی نه‌خۆشه‌ی ئنفلانزای به‌راز له سه‌ر به‌شه ده‌رمانیه‌کانی کومونه‌کانی وڵاتی سوید دابه‌ش ئه‌کرێت هه‌موجارێکیش پاش چه‌ند ساعات ئه‌م ده‌رزیانه ته‌واو ئه‌بن، هه‌تا ئیستا12که‌س له سوید مردون که‌نه‌خۆشی ئنفلانزای به‌راز بوته سه‌به‌بی مردنیان ، دیاره ئه‌م 12 که‌سه پێشتر نه‌خۆشیتریان هه‌بوه، هه‌ر بۆیه‌ش له پێشدا زیاتر ئه‌وکه‌سانه‌ی که نه‌خۆشیتریان هه‌بوو یان ئه‌و ژنانه‌ی گه دووگیان بوون پێش که‌سانیتر ئه‌بواێت واکسنێرا کراباین، به‌ڵام ئیستا ئیتر هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه بڕوات خۆی واکسین بکات.
له وه‌ته‌ی له وڵاتی سوید ئه‌ژیم مه‌گه‌ر سه‌فی کڕینی بلیتی کۆنسه‌ری گۆرانبێژه هه‌ر ناسراوه جیهانیه‌کان ئاوا درێژ بوبێت، هه‌رکه خه‌ڵک ئاگادار ئه‌بن که فلانه رۆژه له شوینێکی ده‌رمانی شار واکسین ئه‌درێت، خه‌ڵک هجوم ئه‌بات و زۆری پێ ناچێ به سه‌دان که‌س و بگره هه‌زاران که‌س رێز ئه‌گرن هه‌تا نۆره‌یان دێ، کاتی واش بووه که دوای چه‌ند ساعات چاوه‌روانی له ژێر سه‌رماو باران واکسینه‌کان به‌شی هه‌مووی نه‌کردوه، خه‌ڵک به نیگه‌رانی گه‌راونه‌ته‌وه ماڵ‌و چاوه‌روان بوون هه‌تا له رێگا رادیو و رۆژنامه‌کانی ناوچه له هاتنی واکسیونی تازه ئاگادار بکرێن.
منداڵه‌کان رۆژی دوێنێ له ریگای قوتابخانه‌وه و هه‌ر له ئه‌وێش واکیسن کرابونئه‌مه‌ش وای لێ کردبوون که دوینێ شه‌و هه‌ر هاواری ئازاری باڵیان ئه‌کرد
ئیستا له ماڵی ئیمه من ته‌نیا که‌سێکم که خۆم واکسین نه‌کردوه نه له به‌ر ترسی ده‌رزی به‌ڵکو ته‌مبه‌لی
دوکتوریک وتی که‌س به ده‌رزی لێ دان نامرێت به‌لام بۆی هه‌یه که به نه‌خۆشی ئینفلانزای به‌راز بمرێت