ئه‌و 10ساڵه که من پیشمه‌رگه بوم به ده‌یان و بگره سه‌دان پێشمه‌رگه‌م ناسی که له ناویانه هه‌بو که‌سانی ئازا،زانا،تیگه‌یشتو،زیره‌ک،شه‌رزان،له خۆبردو خاوه‌ن بروا و فیداکار.... هاوکاتیش بون که‌سانێکی به ناو پێشمه‌رگه بێ باوه‌ر و بروا، ترسنۆک،ئاژاوه‌گێر،بێ مایه،چاوچنۆک و دز..... ئه‌مرۆ رۆژی هه‌موو ئه‌مانه‌یه.
له ناو هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه که ناسیومن زۆر جار بیر له "ح " ئه‌که‌مه‌وه، من و ح له دو لکی جیاوازی پێشمه‌رگه ئه‌رکی خۆمان به‌رێوه ئه‌برد, جاروبار وا رێک ئه‌که‌وت که دو لکه پێشمه‌رگه‌کان توشی یه‌ک ئه‌بوین چه‌ند رۆژو شه‌ویک هاوکات پیکه‌وه ئه‌بوین. من "ح" م هه‌ر له ئه‌م جۆره رێکه‌وتانه بینی بوو ئه‌وه‌نده‌ش ناسراویمان پێکه‌وه نه‌بوو، زۆر شپرزه بو که‌م به‌خۆیا ئه‌گه‌یشت، دایم ریش و پرچه لوله‌که‌ی نه‌شۆراو بون، که‌واو پانتۆله‌که‌ی به‌زۆری دوره‌نگی جیاواز بون به ته‌واوی ببوه گالته جاری پێشمه‌رگه‌کانیتر. ئه‌گه‌ر ده‌رجه‌به‌ندی پێشمه‌رگه بکه‌ین" ح" وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ده‌رجه پێنجیش حیسابی بۆ نه‌ئه‌کرا. له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی شه‌ر نه‌بو هێسترێکیان پێ دابوو که ئاگای لێ بێت، هێستره‌که زیاتر بۆ کۆڵ کێشان وباری چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی و پێویستی پێشمه‌رگه به‌کار ئه‌هات. ئه‌م ئه‌ره‌که‌ش ناوێکی تازه‌ی دابوو به" ح" ئیتر پییان ئه‌وت سه‌ید قاتر،ئاخر ح له‌دایک بوی بنه‌ماله‌ێه‌کی به ئه‌سڵ سه‌ید و شاڵ سه‌وزی ناسراوی ناوچه‌که بو.
له یه‌کێک له شه‌ره‌کانی نێوان هێزی دوژمن و پێشمه‌رگه"سه‌یدح" به دیلی که‌وته ده‌ستی هێزی دوژمن،جاشه‌کان سه‌ید له‌گه‌ل خۆیان ئه‌به‌نه ئاوای" ت" له پێش چاوی خه‌ڵکی ئاوی داوا له سه‌ید ئه‌که‌ن جنێو و قسه‌ی سوک بڵێت به قازی محه‌مه‌د و قاسملو که ئه‌و ده‌مه سکرێتری حیزب بو، به‌ڵام سه‌ید که ده‌م ئه‌کاته‌وه به ره‌وا بونی تێکۆشانی قازی و قاسملو وحیزبه‌که‌یان وڵامی چاشه‌کان ئه‌داته‌وه هێرش ئه‌کاته سه‌ر خومینی و کۆماری ئیسلامی و ئه‌م کاره‌ی سه‌ید چه‌کداره‌کانی دوژمن وا توره ئه‌کات که هه‌ر له ئه‌وێ و له پیش چاو خه‌ڵکی ئاوای ت ح ی پیشمه‌رگه ئیعدام ئه‌که‌ن.
دوای که خه‌ڵکی ئاوی" ت" داستانی ئازایتی سه‌یدیان بۆ گێراینه‌وه هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانه که هیچ کات بروایان به پێشمه‌رگه بونی سه‌ید نه‌کردبوو وزۆرجاریش ته‌نانه‌ت ئازار وئه‌زیتیان داب‌و له کرده‌وه‌ی خۆیان په‌شیمان و به گۆر و خوێنی سه‌ید سویندیان ئه‌خوارد.