ئه‌م زستانه له سوید به‌فر و سه‌رما هه‌را ئه‌کا،ته‌نانه‌ت" نادیا"ی کچه چکۆله‌ی ئێمه هه‌ستی به سه‌رما کردوه.
نادیا له ئه‌و جۆره منداڵانه‌یه که زۆر که‌م هه‌ست به سه‌رما ئه‌کات یان هه‌ستی پێ ئه‌کا به‌ڵام گوێ نادا.له‌کاتێکا من جلێکی زۆروگه‌رم له به‌ر ئه‌که‌م و دیسان چه‌قه‌ی ددانم ئه‌گاته ماڵی دراوسێکانمان، نادیا به تیشرتێک وشوالێکی ناسکی هاوینی ئه‌گه‌رێ، هه‌رچی ئه‌لێم رۆله هه‌ر نه‌بێت گۆره‌وی لێ پێ بکه به گوێیا ناروات، ئه‌لێت من سه‌رمام نیه گۆره‌یش لێ پێ ناکام.
به‌ڵام دوێنی ده‌ره‌جه‌ی سه‌رمانزدیکی30 ده‌رجه بوو، بۆ یه‌که‌م جار نادیا هه‌ستی به سه‌رما کرد وتی من سه‌رمامه و ئه‌م هه‌وێت له نزدیک ئاگری سۆبه‌که دائه‌نیشم
13 ساڵ پێش ئیستا که" نی‌نا" کچه‌که‌یترمان هه‌ردیسان وه‌رزی زستان له دایک بوو،" ساتۆ" نینای له جڵی گه‌رم ئه‌پیجیه‌وه له ناو چه‌رخی منداڵانه ئیخه‌واند و له ده‌ره‌وه له باڵکۆنه‌که‌ی به‌جێ ئه‌هیشت و مه‌گه‌ر به هۆی برسیته‌ی وه‌خه‌به‌ر به‌هاتایت ده‌نا ئیتر نی‌نا به ساعات له ئه‌و سه‌رمایه خه‌وی لێ ئه‌که‌وت. ئه‌م شته‌ش بۆ من شتێکی تازه بوو چۆن له لای خۆمان دایک و داپیران زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که مندال له سه‌رما بپارێزن منیش له ته‌ک ئه‌و شێوه ئاشنا بوم.
شیوه‌ی ئاگاداری له منداڵی کۆرپه له هه‌ر شوینێک به جۆریکه ئه‌مه‌ش پێوه‌ندی هه‌یه به زانیاری و ئه‌زمونی رابردوان و هه‌ڵکه‌وتی جوگرافیای جه‌و و هه‌وای شۆینه‌کان، هه‌ربۆیه من پێم وایه ناکرێت بلێن که شیوه‌ی ئاگاداری له منداڵی تازه بوو له شوینک باشتر و دروست تره له لایکیتر.