که منداڵ بووم چه‌ند جارێک خاڵۆم بینی بوو، ئه‌و زیاتر له شاره‌کانی ئێران خه‌ریکی خویندن وکار بوو، چه‌ند جارێک بۆ دیداری دایکم هاتبووه ماڵمان، له راستیدا بێجگه له ئه‌م جۆره دیدارانه من هیچ بیره‌وه‌ریکم له ئه‌م خالۆیه‌م نیه. دوایش که من به ته‌مه‌ن گه‌وره‌تر بووم ئه‌و چوه خزمه‌تی "میهن عزیز", منیش له پێناو نیشتمان روم له شاخ کرد, ئه‌مه‌ش وای کرد که ئیتر قه‌د یه‌کترمان نه‌بینی. که هاتمه وڵاتی سوید چه‌ند جارێک به ته‌ڵه‌فونی چاک و چۆنی ئه‌حواڵپرسیمان کرد. ئه‌گه‌ر چی ئێمه دوو رێگا و رێبازی جیاوازمان هه‌ڵبژارد به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌زانم که ئه‌و هیچ کات خراوه‌ی منی نه‌ویست، دائیم له ریگای دایکمه‌وه هه‌واڵپرسی کردوم.
ئه‌مرۆ هه‌واڵی مه‌رگی خالۆیان پێ دام، ئای چه‌ند ناخۆش بوو.
ئێوه سه‌لامه‌ت